جۆزفین بلوسێکی شین و قژی ڕەشی درێژی هەیە. ئەو تەماشای کامێراکە دەکات.

جۆزفین

بە ڕێگای ئاسایی خۆم لە ماڵەوە 
دەچووین بۆ کار.

لە ناوەندەوە بەلای وێستگەیەکی 
سووتەمەنی و دواتر بۆ ئەو گەڕەکەی لێی دەژیام.

لە وێستگەی سووتەمەنیەکە، 
ئۆتۆمبێلێک هات و لە تەنیشت مندا خاوی کردەوە.

- دەتەوێت سوار بیت؟
شۆفێرەکە هاواری کرد.

من ئەوم نەدەناسی 
بۆیە وەڵامم نەدایەوە.

لە رۆیشتن بەردەوام بووم.

بە تەنیشتما بە هێواشیی شۆفێریی دەکرد.

کە تەماشای ناو ئۆتۆمبێلەکەم کرد 
دەبینم قۆپچەی پانتۆڵەکەی کردوەتەوە و 
کێری بە دەستی گرتووە.

ترسام.

دڵم کەوتە 
پەلەپەل.

هەوڵم دا ڕێک بڕۆم و 
تا دەتوانم خێرا بڕۆم.

لە کۆتاییدا دەستم کرد بە ڕاکردن.

دواتر ئۆتۆمبێلەکە دوورکەوتەوە.

کە گەیشمتە ماڵەوە گریام.

ستافەکە پرسییان 
بۆچی دڵتەنگم.

لە پیاوی ناو
ئۆتۆمبێلەکە توڕە بوون و 
یارمەتیان دام بۆ ئەوەی پەیوەندیی بە پۆلیسەوە بکەم.

دوای ئەو ڕۆژە، من و 
هاوڕێکەم هاوەڵی یەکمان 
دەکرد بۆ هاتوچۆکردن 
بۆ شوێنی کار.

کۆمەڵێک کەس پێکەوە پیاسە دەکەن.

خۆشبوو پێکەوە
دەچووین.

چەند جارێک ئۆتۆمبێلەکەم 
بینی بەڵام نەوەستا.

وابزانم نەیدەوێرا بوەستێک 
چونکە ئێستا کۆمەڵێک بوون 
بەیەکەوە دەگەڕاین.

سۆفی -ـی هاوڕێم بە دەنگی 
بەرز دەیقیژاند ئەگەر کەسێک 
کارێکی گەمژانەی بکردایە.

منیش هەمان شت دەکەم 
ئەگەر ئەم جارە بوەستێت.

تۆ مافی ئەوەت هەیە هەست بە 
سەلامەتی بکەیت کاتێک لە دەرەوەیت.

ئەگەر خۆت نەتەویت کەس مافی 
ئەوەی نیە ئەندامی زاوزێی خۆی پیشانی تۆ بدات.

نایاساییە ئەندامی زاوزێی 
خۆت پیشانی کەسێک 
بدەیت کە نایەوێت.

ئەوە تاوانێکە پێێی دەڵێن 
دەرخستنی بێئابڕوویی یان سووکایەتیی سێکسی.

ئەگەر ترساویت، ئەوە 
باشە یارمەتی لە پۆلیس 
وەربگریت.

یارمەتی لە هاوڕێکانت وەربگرە.
ڕەنگە بتوانن هاوەڵیی یەک بکەن؟