
ئەگەر تۆ قوربانیی توندوتیژیی
سێکسی بوویت، دەتوانیت
ڕاپۆرتی بکەیت بۆ پۆلیس.
پۆلیس دەتوانێت بە ئۆتۆمبێل
بتبات بۆ نەخۆشخانە.
لە نەخۆشخانە پزیشکێک
یان پەرستارێک
تەماشای ئاسەوارەکانی جەستەت دەکات.
بۆ نموونە، خانەکانی پێست،
موو یان سپێرم.
ئەو ئاسەوارانە دەکرێت
بەڵگە بن دژی ئەو کەسەی
توندوتیژیەکەی ئەنجام داوە.
ئەگەر تۆ دڵنیا نیت لەوەی
دەتەوێت ڕاپۆرتی پۆلیس بدەیت
یان نا، هێشتا دەتوانیت بچیت بۆ نەخۆشخانە.
باشترە بەزووترین کات
دوای توندوتیژیەکە
بچیت بۆ نەخۆشخانە.
ئەگەر تۆ قوربانیی
توندوتیژیی سێکسیتنابێت ئاو
بەخۆتدا بکەیتیان خۆت بشۆیتپێش
ئەوەی بچیت بۆ نەخۆشخانە.
وا چاکە
ئەو جلانە ببەیت کە لە کاتی
ڕوودانی توندوتیژیەکە
لەبەرتدا بوون.