دوو کەس قسە لەگەڵ یەک دەکەن.

قسە لەگەڵ کەسێک بکە

ئەگەر قوربانیی توندوتیژیی سێکسی بوویت،
 ڕەنگە باش بێت ئەگەر باسی بکەیت.

تەنانەت ئەگەر ماوەیەکی زۆریش لەمەوبەر بووبێت.

یەکەم هەنگاو ئەوەیە
بە کەسێک بڵێیت کە متمانەی
پێ دەکەیت.

ڕەنگە هاوڕێ، ئەندامێکی خێزان یان 
کەسێک بێت کە لە قوتابخانە کار دەکات بۆ نموونە.

لێرە دەتوانیت لە دەروونناس 
و ڕاوێژکار یارمەتی وەربگریت.

  • خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان
  • خزمەتگوزایەکانی ڕاهێنانەوە
  • ناوەندی تەندروستی
  • ناوەندی گەنجان

هەروەها دەتوانیت قسە لەگەڵ
کەسێک بکەیت لە پەناگەی
ژنان یان پەناگەی کچان.

هەندێک جار ڕەنگە قورس بێت
ئەو هاوکاریە بدۆزیتەوە کە پێویستت پێیەتی.

کۆڵ مەدە!

قسە لەگەڵ کەسێکی دیکە بکە.
تۆ مافی ئەوەت هەیە هاوکاریی پەیدا بکەیت!