پابلۆ، بە کڵاو و مۆبایلێکەوە، تەماشای کامێراکە دەکات.

پابلۆ

ڕۆژێک وێنەیک بۆ 
مۆبایلەکەم هات.

ڕەسمەکە کێرێکی گەورە بوو.

نازانم کێ 
ناردبووی.

ترسام.

− بۆچی وێنەیەکی لەو شێوە بە من 
دەگات لە کەسێکەوە کە نایشی ناسم؟

− ئەو دەزانێت من کێم؟

− چی دەوێت؟

دەستبەجێ وێنەکەم سڕیەوە و 
هەوڵم دا بیری لێ 
نەکەمەوە.

چەند ڕۆژێک دوای ئەوە، 
وێنەیەکی دیکەی کێرم پێگەیشت.

وەلام دایەوە “وازبێنە!”

بەڵام وێنەی زیاتری نارد.
لە ڕۆژ و نیوە شەودا.

من حەزم نەدەکرد چی 
دیکە مۆبایلەکەم بەکاربهێنم.

هەر جارێک نامەیەکم 
بۆ دەهات، دەترسام.

دوای ماوەیەک بە 
کەپڵە کوڕەکەمم وت.
ئەو قسەی لەگەڵ ستافەکە کرد.

یارمەتیان دام پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەم.

پۆلیس وتیان نایاساییە وێنەی 
کێر بنێریت بۆ 
کەسێک کە نایناسیت.

بە ئەندازەی ئەوە نایاساییە 
کە لە ناوەڕاستی شەقامدا 
کێرت پیشانی خەڵک بدەیت.

یارمەتیی درام 
ڕاپۆرتی پۆلیس بدەم.

هەروەها پیشانیان دام دەتوانم 
چی لە مۆبایلەکەم بکەم بۆ ئەوەی 
لە چەند کەسێکەموە نامە و تەلەفۆنم بۆ نەیەت.

تەلەفۆنێک بە ژمارەیەکی بلۆککراو.

بێی دەڵێن بلۆککردنی 
ژمارە تەلەفۆن.

ڕەنگە وات لێ بکات هەستێکی 
نامۆت هەبێت کاتێک وێنەی 
ڕووتت پێدەگات لە کاتێکدا پێچەوانەی ویستی خۆتە.

تۆ مافی ئەوەت هەیە بڵێیت نەخێر.
تەنانەت لەسەر ئینتەرنێت و نامەیش.

نایاساییە وێنەی ڕووت 
بنێریت بۆ کەسێک کە 
حەزناکات پێی بگات.

ئەگەر وێنەی ئەندامانی زاوزێت 
پێگەیشت و تۆیش پێت 
خۆش نەبوو، نابیت هەست 
بە شەرمەزاری بکەیت.

ئەگەر کەسێک وێنەی 
ڕوتت بۆ بنێرێت و تۆیش حەز 
بەو کارە نەکەیت، دەتوانیت ژمارەکەیان 
لەسەر مۆبایلەکەت 
بلۆک بکەیت.

ئەگەر هەست بە ناخۆشی دەکەیت، 
بە کەسێک بڵێ کە متمانەی پێ دەکەیت.