کەسێکی دڵتەنگ دڵنەوایی دەکرێت.

ئەگەر خراپ هەست دەکەیت

ئەگەر قوربانیی توندوتیژیی سێکسی بوویت، ڕەنگە
خراپ هەست بکەیت.

بۆ نموونە، ڕەنگە هەست بە یەکێک لەمانە بکەیت:

- ترساو
- دڵتەنگ
- تووڕە
- دوودڵ

یان:

 - نیگەران
- بێ بەها
- ئاسان بێتاقەت بوون
- بە نادادپەروەری مامەڵەکەت لەگەڵ کراوە
- بێ دەسەڵات

ئەگەر هەستت بە توندوتیژیی
 سێکسی کردوە، 
ڕەگە خراپتر
 بیر لە خۆت بکەیتەوە.

ڕەنگە هەست بە تاوان و شەرمەزاری بکەیت
 لەبەر ئەوەی کە ڕوویداوە.

ڕەنگە وا هەست بکەیت کە هەڵەی تۆ بووە
 یان ڕنگە سەرزەنشتی
 خۆت بکەیت.

بەڵام هەرگیز هەڵەی تۆ نیە.

هەڵەی ئەو کەسەی دیکەیە بووەتە هۆی ئەوەی خراپ هەست بکەیت،
ئەوەی کە کارە هەڵەکەی کردوە.