کەسێک بە خاکەنازێک و هێلەکێکی زەردی کارکردنەوە.

سەلامەتی لە کار

تۆ مافی ئەوەت هەیە لە کار
سەلامەت بیت.

تۆ مافی ئەوەت هەیە سەلامەت بیت 
لەگەڵ ئەو کەسانەی کاریان لەگەڵ دەکەیت.

تۆ مافی ئەوەت هەیە دوور لە
توندوتیژیی سێکی کار بکەیت.

ئەگەر شتێکی خراپت بەسەر بێت و
هەست بە خراپی بکەیت، مافی ئەوەت
هەیە هاوکاری و یارمەتی بەدەستبهێنیت.

گرنگە بەڕێوەبەرەکەت 
بزانێت چی ڕوویداوە.

بەڕێوەبەرەکەت دەبێت زامنی ئەوە
بکات ئەو کەسەی شتە خراپەکەی
بەسەر تۆ هێناوە چیتر کاری وەها ناکاتەوە.

کارەکت پلانێکی وەهای تێدایە باسی
 ئەوە بکات دەبێت چی بکەیت 
کاتێک کەسێک دەبێتە قوربانیی
 توندوتیژیی سێکسی؟

 پرسیار لە بەڕێوەبەرەکەت یان ئەو کەسانەی دیکە بکە کە کاریان لەگەڵ دەکەیت.

ئەگەر پلانێکتان نیە، دەبێت
بەڕێوەبەرەکە پلانێک دابڕێژێت.

دواتر هەر کەسێک کە کاری لەگەڵ 
دەکەیت دەزانێت دەبێت چی بکەن.
وە دەتوانیت چی جۆرە هاوکاری
و یارمەتیەک وەربگریت.