پۆلیسێکی قژزەرد تەماشای کامێراکە دەکات.

تاوانەکانی سێکس

یاسا بە تاوانە سێکسیەکان
 دەڵێت توندروتیژیی سێکسی.

تاوانی سێکسی ئەوەیە کەسێک
 شتێکی سێکسی بە تۆ دەکات
 کە تۆ ناتەوێت ئەو کارە بکات.

تاوانی سێکسی جۆریان زۆرە.

دەکرێت ئەو کاتە بێت کەسێک
 دەستت لێ دەدات و ئەوەیش پێچەوانەی ویستی خۆتە.
یان وێنەی ڕووت دەنێرێت 
و پێچەوانەی ویستی خۆتە.

یان دەستدرێژیی سێکسی دەکات.

ئەگەر تۆ قوربانیی کردەیەکی
 ئەو تاوانەیت، بڕیار بدە 
هەڵەکە لە کوێدایە.

بەڵام ئەوەیش گرنگە ئەو کەسەی 
کردەکە دژی تۆ دەکات لەوە تێبگات 
کە تۆ ناتەوێت ئەو کارە بکات.

هەمیشە نایاساییە کە سێکس
یان کردەی سێکسیی دیکە
لەگەڵ کەسێکدا بکەیت کە
ناتوانێت بڵێ نەخێر.

ڕەنگە لەبەرئەوە بێت سەرخۆشن.
یان خەوتوون.
یان لە دۆخێکدان ناتوانن 
بڵێن نەخێر.

زۆرێکی خەڵک وادەزانن
 تاوانەکانی سێکسیی دەبێت
 توندوتیژییان تێدا بێت.

بەڵام ئەوە ڕاست نیە.

تاوانەکان زۆرجار لە ناو ماڵ 
لە لایەن کەسێکەوە ئەنجام دەدرێت کە دەیانناسیت.

ئەگەر قوربانیی تاوانێکیت،
 دەبێت ڕاپۆرتی پۆلیس بدەیت.

پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکە لە ڕێگەی
114 14
یان بڕۆ بۆ وێستگەی پۆلیس.