دوو دەست دەستەکان ڕادەگرن.

ڕەزامەندی - وتنی ئەوەی کە ئاساییە

تۆ تەنها کەسیت بڕیار بدەیت
 کە شتێکی
 سێکسیت 
دەوێت یان نا.

کەس ڕێگەپێدراو نیە
 ناچارت بکات شتگەلێکی سێکسی
 بکەیت کە پێچەوانەی ویستیی خۆتن.

هەر کەسێک دەیەوێت سێکس
 لەگەڵ تۆ بکات، دەبێت یەکەمجار 
بزانێت تۆ سێکست دەوێت یان نا.

بۆ نموونە پرسیار بکات 
“ئاساییە؟”.

یان بە گوێگرتن لە زمانی جەستەی 
خۆت تا بزانێت حەزت
 لەو کارەیە یان نا.

بەمە دەڵێن داواکردنی رەزامەندی - واتە وتنی ئەوەی کە ئاساییە.

هەروەها گرنگە ڕەزامەندی بەدەستبهێنیت
 کاتێک بەتەمایت ماچی کەسێک
 یان دەست لە کەسێکی دیکە بدەیت.

واتە دەربارەی ئەوەیە بزانیت هەردوو کەسەکە ئەوەیان دەوێت یان نا.