ئامبەر، بە قژ و بلوسی پەمەیی، لەگەڵ تەلەفۆنێک دادەنیشێت.

ئامبەر

من حەزم لە چاتە.
ئاسانترە شت بنووسیت
لەوەی قسە بکەیت.

لەبەر ئەوەیە ژوانبەستنی 
ئینتەرنێت نایابە بۆ من.

ماوەیەک لەمەوبەر، لەگەڵ 
کوڕێک چاتم دەکرد بە ناوی هێنریک.

هەموو ڕۆژێک نامەمان بۆ یەکتر دەنووسی.
کەسێکی خۆش بوو
وە لەگەڵ من چاک بوو.

ڕۆژێک وێنەی
سێکسیی خۆی نارد.
ڕووت بوو.

نووسی کە دەبێت منیش
وێنەی سێکسیی خۆم بنێرم.

هەندێک سێلفیم بە
مۆبایلەکەم گرت و ناردم بۆ هێنریک.

وتی دەبێت زیاتر
جلەکانم لابەم.

دڵنیا نەبووم لەوەی دەمەوێت ئەو کارە بکەم یان نا.
بەڵام کەمێک 
خۆش دیاربوو.

بۆیە کردم.

لە کۆتاییدا، من ڕووت و قوت بووم.

دوای ئەوەی وێنەکانم بۆ نارد،
هێنریک نووسی کە دەیەوێت
ڕووبەڕوو یەک ببینین.

وام هەست کرد شتەکان زۆر خێرا دەڕۆن،
بۆیە وتم نەخێر.

دواتر هێنریک وتی وێنەکان لەسەر
ئینتەرنێت بڵاو دەکاتەوە
ئەگەر نەچم ئەو ببینم.

وام هەست کرد داویانە لە جەرگم.

نەمویست شتەکان بەو شێوەیە بن.
وێنەکان تەنها بۆ هێنریک بوون.

وامزانی کەسێکی چاکە.  

چیتر متمانەی پێناکەم.

هاوڕێکانم یارمەتییان دام
 نامەیەک بۆ هێنریک بنووسم.

نووسیمان بە پۆلیس دەڵێین
ئەگەر جارێکی دیکە
نامەم بۆ بنێرێت.

ئەویش وازی لە ناردنی نامە بۆ من هێنا.

من دەمەوێت بەردەوام بم لە ژوانبەستن لەسەر ئینتەرنێت.

بەڵام دەمەوێت باشتر کەسەکە بناسم
پێش ئەوەی دووبارە وێنەی بۆ بنێرم.

تۆ خۆت بڕیار دەدەیت ئەگەر 
بتەوێت وێنەی ڕووت بۆ 
کەسێک بنێریت یان نا.

ئەگەر کەسێک وێنەی ڕووتی
تۆ بڵاو بکاتەوە 
یان پیشانی خەڵکی بدات
و ئەوەیش پێچەوانەی ویستی تۆ بێت، دەبێت بە پۆلیس بڵێیت.

ئەگەر دەتەوێت نامە بنێریت، 
دڵنیابەرەوە کەسەکە دەناسیت 
و متمانەی پێ دەکەیت.

ئەگەر دڵنیا نیت، 
دەتوانیت پەلە نەکەیت 
لە ناردنی وێنە.