عەلی قۆڵەکانی کردوە بە ناویەکدا. کۆڵنەدەر و یەکلا دیارە.

عەلی

هەموو بەیانیەک سواری خزمەتگوزاریی هاتوچۆ دەبم بۆ چالاکیە
ڕۆژانەکانم.

من حەزدەکەم لە کوشنی پێشەوە
دابنیشم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ڕێگاکە ببینم.

ڕؤژێک شؤفێرێکی نوێ هاتبوو.
پێشتر جارێکی دیکە 
لەگەڵ ئەو سواربووبووم.

کەسێکی پێکەنیناوی بوو 
وە گاڵتەی لەگەڵ دەکردم.

کە گەیشتینە ئەوێ، 
دەستی لەسەر ڕانم دانا.
بەڕاستی سەیر بوو.

- بوەستە! من وام وت.

بەڵام دەستی دوورنەخستەوە.

من ترسام و بەجۆرێک وشک بووم.

دەستی برد بۆ نێوان
قاچەکانم و هەوڵی دا
ماچم بکات.

زۆر تووڕە بووم 
تا توانیم بە 
قایمی لێم دا.

دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە و
 ڕامکردە ناو پارکی ئۆتۆمبێلەکە.

تۆ مافی ئەوەت هەیە لەگەڵ
ستافەکەت هەست بە سەلامەتی بکەیت.
لە خزمەتگوزاریی هاتوچۆ.
کاتێک کارەکانی ڕۆژانەت دەکەیت.
یان لەو شوێنەی لێی دەژیت.

ئەگەر ئەندامێکی ستاف بە شێوەیەکی
سێکسی دەستت لێ بدات یان وابکات 
هەست بە ناخۆشیی بکەیت، نابێت
ڕێگە بدرێت ئەو کەسە دووبارە 
کار لەگەڵ تۆ بکات.

تۆ مافت هەیە بەرگری لە خۆت
بکەیت ئەگەر بوویت بە قوربانیی توندوتیژیی سێکسی!

قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە متمانەی پێ بکەیت.
ڕەنگە هاوڕێیەک، ئەندامێکی
ستاف یان کەسێک لە خێزانەکەت.