ئیلیۆت، بە قژی زەرد و بلووسی خەتخەتی سوور، تەماشای کامێراکە دەکات.

ئیلیۆنت

کاتێک تەمەنم 17 ساڵان بوو 
کوڕێک فشاری لێ کردم سێکس 
بکەم لە کاتێکدا خم نەمدەویست ئەو کارە بکەم.

دەستدرێژیی سێکسیم کرایە سەر.

لە تەوالێتی قوتابخانە ڕوویدا.

ئەو کوڕەی کە دەستدرێژیی سێکسی 
کردە سەرم لە هەمان قوتابخانە بوو.

دەترسام بە هیچ کەسێک بڵێم.
هەستم بە شەرمەزاری دەکرد.

دوو ڕۆف دواتر، 
دووبارە ڕوویدایەوە.

کە هەوڵی دا دەرگاکەم لەسەر دابخات، 
قیژاندم بۆ یارمەتی.

مامۆستایەک هات.

ئیلیۆت بۆ مامۆستاکەی دەگێڕێتەوە.

من گریام و بە مامۆستاکەم وت 
دەربارەی دەستدرێژییە سێکسیەکە.

پۆلیس هاتن و ئەویان برد.

دەترسام لەوەی 
دەبێت چی ڕووبدات.

ئەو کەسەی دەمناسی یارمەتیی 
دام ڕاپۆرتی پۆلیس بدەم.

دەبوو بە پۆلیس بڵێم کە 
چی ڕوویداوە.

دوو دەست دەستەکان ڕادەگرن.

کەسە ناسراوەکەم 
هەموو کاتەکە دەستی گرتم.

هاوکاریم لە دەروونناسێکەوە 
وەرگرت و دەمتوانی باسی ئەوە بکەم کە چی ڕوویداوە.

خۆشە بتوانیت قسە لەگەڵ 
کەسێک بکەیت.

دوای چەند مانگێک، 
کەیسێک لە دادگا هەبوو.
ئەو کات ناچار بووم دووبارە 
دەربارەی دەستدرێژییە سێکسیەکە قسە بکەم.

ئەو کەسەی دەستدرێژیی کردە سەرم لەوێ بوو.
ئەو گوێی گرت بەڵام 
تەماشای منی نەدەکرد.

بەڕاستی من لە هەموو شتەکان 
تێنەدەگەیشتم بەڵام بڕوایان پێکردم.

ئەوە هەستێکی خۆش بوو.

سێکس تەنها کاتێک ئاساییە کە هەردوو کەسەکە ڕەزامەند بن.
ئەگەر ناچارت بکەن سێکس بکەیت، 
ئەوە دەستدرێژیی سێکسیە.

گرنگە نیە کێ دەستدرێژیی
سێکسی کردوەتە سەرت
یان لە کوێ ڕوویداوە.
هەمیشە مافت هەیە دوای یارمەتی بکەیت!

ئەگەر تۆ قوربانیی دەستدرێژیی 
سێکسی بوویت، دەبێت ڕاپۆرتی پۆلیس بدەیت.

قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە
متمانەی پێ بکەیت.
دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت بۆ 
ئامادەکردن ڕاپۆرتەکە.