
سێکس تەنها کاتێک ئاساییە کە هەردوو کەسەکە ڕەزامەند بن-هەمیشە وەهایە.
ئەگەر کەسێک فشار لە کەسێکی دیکە
بکات بۆ ئەوەی کردەیەکی سێکسی
ئەنجام بدات، ئەوە سێکس نیە.
ئەوە دەستدرێژییە.
دەستدرێژی دەکرێت لە ناو ماڵ
و لە دەرەوە ئەنجام بدرێت.
دەکرێت لە ماڵەوە یان لە
شوێنێکی دیکە ڕووبدات.
دەستدرێژیی سێکسی لە دەرەوەی
ماڵ لە لایەن کەسێکەوە کە
نایناسیت زۆر باو نیە.
دەستدرێژیی سێکسی
زیاتر لە ناوماڵ باوە.
لە لایەن کەسێکەوە کە دەیناسیت.
ئەگەر تۆ بوویت بە قوربانی لە کردەیەکی دەستدرێژیی سێکسی هەمیشە
مافی ئەوەت هەیە هاوکاریی بەدەستبهێنیت!
گرنگە نیە کێ دەستدرێژیی
سێکسی کردوەتە سەرت
یان لە کوێ ڕوویداوە.
ئەگەر تۆ قوربانیی دەستدرێژیی
سێکسی بوویت، مافی ئەوەت
هەیە ڕاپۆرتی بکەیت بۆ پۆلیس.
باوە دوای دەستدرێژیی سێکسی
هەست بە شەرمەزاری بکەیت.
بەڵام لەیادت بێت، هەرگیز
هەڵەی تۆ نیە!