کەسێک دڵنەوایی کەسێکی دیکە دەکات.

گەڕان بۆ هاوکاری

ئەگەر قوربانیی توندوتیژیی 
سێکسی بوویت، 
هەرگیز هەڵەی تۆ نیە!

ئەگەر هەستێکی ناخۆشت هەیە، 
مافت هەیە ئەو هاوکاری و یارمەتیە
 وەربگریت کە پێویستتە!

هەندێک جار ڕەنگە وا هەست
 بکەیت هەڵەی خۆتە!

ڕەنگە وا هەست بکەیت 
تۆ شایەنی ئەوە نیت 
هەست بە خۆشی بکەیت.

بەڵام ئەوە ڕاست نیە.

مافی ئەوەت هەیە هاوکاری
 وربگریت بۆ ئەوەی دووبارە هەست بە باشتربوون بکەیت!

یەکەم هەنگاو ڕەنگە ئەوە بێت
 بە کەسێک بڵێیت ئەگەر شتێک 
وای لێ کردوویت هەست بە ناخۆشی بکەیت.

ڕەنگە هاوڕێیەک، ئەندامێکی
 ستاف یان کەسێک لە خێزانەکەت.

هەموو کەسێک مافی هەیە کە
 هاوکاریی و یارمەتیی باش وەربگرێت
 کاتێک هەست بە خراپی دەکات.

تۆیش ئەو مافەت هەیە!