کەسێک کە کراسێکی لەبەردایە بەڕووی کامێراکەدا خەندە دەکات.

ناوەندی گەنجان

ئەگەر هەست بە ناخۆشی دەکەیت،
دەتوانیت بچیت بۆ
ناوەندێکی گەنجان.

ناوەندی گەنجان 
بۆ گەنجانە.

مەودای تەمەن بەگشتی لە نێوان 13-23 ساڵاندایە.

لە ناوەندی گەنجان دەتوانیت
قسە لەگەڵ ڕاوێژکارێک 
یان دەروونناسێک بکەیت.

ئەگەر پێویستت بە یارمەتیە،
ئەوان دتوانن یارمەتیت
بدەن بۆ بەدەستهێنانی.

پێویست ناکات قوربانیی توندوتیژیی
سێکسی بیت بۆ ئەوەی
یارمەتی بەدەستبهێنیت.

مافی ئەوەت هەیە یارمەتی 
بەدەستبهێنێت
ئەگەر هەر شتێک باش نەبوو.

ئەگەر خۆت شوێنی ناوەندی
گەنجان دەزانیت، دەتوانیت 
ڕاستەوخۆ بچیتە ئەوێ.

باشترە یەکەمجار پەیوەندی بکەیت.

نزیکترین ناوەندی گەنجان
بدۆزەرەوە لە www.umo.se.