
خزمەتگوازاریی کۆمەڵایەتی هاوکاری
و یارمەتی پێشکەشی ئەو کەسانە
دەکات کە قوربانیی توندوتیژیی بوون
لە لایەن کەسێکی نزیکیانەوە.
خەڵکی نزیک لە تۆ، دەکرێت دایباب،
برا یان خوشک، خزم، کەپڵی
کچ یان کوڕ یان ژن/مێرد بن.
خەڵکی نزیک لە تۆ ڕەنگە ئەو
کەسانە بێت لە نشینگەی خۆت
کاری لەگەڵ دەکەیت، یارمەتیدەرە
کەسیەکەت یان نوێنەری یاسایی تۆ بێت.
خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان
دەتوانن یارمەتیت بدەن پەیوەندی
بە دەروونناسێکەوە بکەیت بۆ
ئەوەی باسی ئەوە بکەیت کە ڕوویداوە.
ئەگەر هەڕەشەت لێ کراوە و
ناتوانیت چیتر لە ماڵەوە بژیت،
خزمەتگوزاریی کۆمەلایەتی دەتوانێت
یارمەتیت بدات
خانوویەکی سەلامەت بدۆزیتەوە.
خانوووی سەلامەت دەکرێت
شوقە یان ژوورێکی سەلامەت
بێت کە نتەوانین تیایدا بژیت
کاتێک هاوکاری دەردەگریت.
پەیوەندی بە ئۆفیسەکانی شارەوانی بکە
و بڵێ کە دەتەوێت لەگەڵ خزمەتگوزاریی
کۆمەڵایەتی قسە بکەیت.
لە ئینتەرنێت بەدوای ژمارە
تەلەفۆنی ئۆفیسی ئەو شارەوانیە
بگەڕێ کە تۆ لێێ دەژیت.
دەتوانیت داوا لە کەسێک بکەیت
یارمەتیت بدات لە دۆزینەوەی ئەو ژمارە تەلەفۆنانە.
بۆ نموونە هاوڕێ یان
ئەندامێکی ستاف.