جاسمین بەڕوی ئەو کەسەدا خەندە دەکات کە قژی قاوەییە و کراسێکی شینی لەبەردایە.

پەناگەی ژنان

پەناگەی ژنان هاوکاری پێشکەش
دەکات و ژنان، کچان و منداڵان
کە قوربانیی توندوتیژین
دەپارێزێت.

پەناگەی ژنان دەتوانێت بە چەندین
ڕێگای جیاواز هاوکاریی پێشکەش بکات.

بە تەلەفۆن و ئیمێڵ.
لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکانی ڕاوێژکاری.
لە ڕێگەی چاتکردن لەسەر ئینتەرنێت.
وە لە ماڵە سەلامەتەکانیان.

خانووی سەلامەت ماڵی ئەو
کەسانەیە کە ناچارن
لە ماڵەکانی خۆاین دوورکەوتنەوە
بەهۆی هەڕەشە و توندوتیژی.

خانووی سەلامەت قوفڵ دراوە.
تەنها ئەو کەسانە دەتوانن 
بچنە ژوورەوە کە ڕێگەیان دراوە.

دەتوانیت نزیکترین پەناگە 
لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.roks.se بدۆزیتەوە

یان لە ڕێگەی ماڵپەڕی www.unizon.se

دەتوانیت ئیمێڵ بنێریت یان پەیوەندی بکەیت.

هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی 
خزمەتگوزرییە کۆمەڵایەتیەکان ئەوان بدۆزیتەوە.