ئامبەر، قژ و بلوسەکەی پەمەیییە، تەماشای کامێراکە دەکات.

ئامبەر

من زۆر بیر لە 
پەیوەندیەکان دەکەمەوە.

قورس بوو بۆ من 
کەسێک بدۆزمەوە.

هەندێک جار بە ئاقارێکی خراپدا دەڕۆیشت.

بۆ نموونە لەگەڵ کیم.

کیم تەنها دەیویست یەکببینین بۆ سێکس.

من دەمەوێت شتی دیکەیش بکەم.

وەک چوونەدەرەوە بۆ تەماشاکردنی
 فیلم و گەران لەگەڵ هاوڕێیان.

دەمەوێت پەیوەندیەکی ڕاستەقینەم هەبێت.

ئەو ئەوەی نەدەویست.

وام هەست کرد کیم تەنها 
ئارەزووی لە جەستەم هەیە.

نەک ئەوەی منی وەک کەسێک بەدڵ بێت.

کاتێک لە سێکس تەواو بووین، ئەو دەڕۆیشت.
گوێی بەوە 
نەدەدا بۆ من باش
 بوو یان نا.

هەرگیز نەیدەویست دوای ئەوە 
بمێنێتەوە و لەباوەشم بگرێت.

کیم زۆرجار دیاریی پێدەدام.
خشڵ و جلوبەرگی جوان.

هەندێک جار هەستم دەکرد 
دیاری بۆیە پێدەدام چونکە 
سێکسی لەگەڵ دەکردم.

زۆرجار دوای ئەوەی 
کە یەکمان دەبینی دڵتەنگ دەبووم.

وام بیردەکردەوە 
کە نابێت لەگەڵ ئەو بم.

بەڵام نەشم دەویست 
بەتەنها بم.

بۆیە ماوەیەکی زۆری پێچوو 
تا وازم لە بینینی ئەو هێنا.

دەمەوێت لەگەڵ کەسێک بم 
کە دڵخۆشم بکات.

وە ڕێز لە کەسایەتیم بگرێت 
وەک خۆی.

گرنگە لە پەیوەندیەکەتدا 
هەست بە باشی 
بکەیت.

هەرگیز ناچار نیت لەگەڵ 
کەسێک بیت و سێکس بکەیت 
تەنانەت ئەگەر پارە و دیاریش 
وەربگریت.

پارەدان بە کەسێک بۆ ئەوەی 
سێکسی لەگەڵ بکەیت نایاساییە.
بەوە دەڵێن سێکس لەبەر 
پارە یان لەشفرۆشی.

ئەگەر لە پەیوەندیەکەتدا 
هەست بە خراپی دەکەیت، 
دەتوانیت لەگەڵ کەسێک 
قسە بکەیت.

ئەگەر لەبەر دیاری سێکس 
دەکەیت و هەست بە ناخۆشی 
دەکەیت لەبارەیەوە، دەتوانیت یارمەتی بەدەستبهێنیت.