کەسێک بە چاویلکەی پەمەییەوە بە دەستی خۆی نیشانەی وەستان دروست دەکات.

تۆ بڕیار دەدەیت سنوورەکانت کامانەن

ئێمە سنووری جیاوازمان هەیە سەبارەت
 بەوەی چەنێک لە کەسانەی
 دیکە نزیک ببینەوە.

مافی ئەوەت هەیە بڕیار بدەیت تا
 چی ڕادەیەک لە کەسانی دیکە نزیک دەبیتەوە.

ئەگەر ناتەوێت کەسێک لێت نزیک ببێتەوە، 
دەتوانیت پیشانیان بدەیت یان پێیان بڵێیت.

ئەوە پیشانی دەدات سنوورەکانی تۆ کامانەن.

هەروەها سنووری دیکەیشمان هەن.

تۆ مافی ئەوەت هەیە بڕیار بدەیت
 کە چی ئاساییە
 خەڵک پێت بڵێن
 یان پێت بکەن.

تۆ مافی ئەوەت هەیە بڕیار
 بدەیت دەتەوێت
 چی بکەیت
 و چی نەکەیت.

کاتێک دێتە سەر باسی سێکس،
 زۆر گرنگە بیر لە 
سنوورەکان بکەیتەوە.

ئەگەر سنوورەکان تێپەڕێنیت و
 شتێک بکەیت کە ناتەوێت،
 ڕەنگە خراپ هەست بکەیت.

هەروەها ڕەنگە خراپ هەست بکەیت
ئەگەر کەسێکی دیکە سنوورەکانی
تۆ تێپەڕێنێت و گوێ نەدا بەوەی
ئاساییە بەلای
تۆوە یان نا.

ڕەنگە قورس بێت سنوور
دابنێیت و بڵێیت نەخێر.

بەڵام هەموو کەسێک دەتوانێت ڕاهێنان لەسەر ئەمە بکات!