فانی، بە کراسێکی شین و قژی زەردی درێژ.

فانی

ناوم فانی -ـە.

هەمیشە تووشی زەحمەت بووم کە وتوومە نەخێر.
چونکە دەمەوێت خەڵک 
منیان بەدڵ بێت.

ئەم هاوینە، ماتیاس -ـم ناسی.
ویستی پێکەوە بین.

من نەمویست ئەو کارە بکەم.

بەڵام نەمتوانی بڵێم نەخێر.
بۆیە هەرچۆنێک بێت پەیوەندیمان بەست.

لە سەرەتادا، باش و شیرین بوو.

بەڵام کە دەستمان کرد 
بە سێکسکردن، گۆڕا.

من نەمویست سێکس لەگەڵ ماتیاس بکەم.

بەڵام هەستم بەوە کرد 
بەڵێنم پێداوە سێکسی لەگەڵ بکەم.
تەنها لەبەر ئەوەی پێکەوە بووین.

بۆیە هەرچۆنێک بێت سێکسمان کرد.

هەندێک جار هەوڵم دا بە 
جەستەم نیشانی بدەم کە 
نامەوێت سێکس بکەم.

بەڵام ئەو فەرامۆشی کرد.

چەند جارێکی کەم وتم نەخێر.
دواتر شێت بوو وە فشاری لێ 
کردم هەرچۆنێک بێت سێکس بکەم.

بە درێژایی هاوین بەو شێوەیە بوو.

ویستم بە هاوڕێکانم بڵێم کە 
ماتیاس چی کردوە.

ویستم پێیان بڵێم کە 
هەستم بە ناخۆشی کردوە.

بەڵام قورس 
بوو پێیان بڵێم.

شەوێک پرۆگرامێکی تەلەفۆزیۆنیم
بینی کە دەربارەی پەیوەندیەکان و
توندوتیژیی سێکسی بوو.

دووبارە و دووبارە تەماشای
بەرنامەکەم کردەوە.

بۆم دەرکەوت دەربارەی کەسی وەک منە، لە هەمان دۆخی مندا.

بڕیارم دا کۆتایی بە 
پەیوەندیەکەم بهێنم لەگەڵ ماتیاس.

دوای ماوەیەک توانیم بە 
هاوڕێکانم بڵێم کە ماتیاس 
چی بە من کردوە.

کە بە ئەوانم وت، 
هەستم بە کەمێک باشتربوون کرد.

هاوڕێکانم پاڵپشتم بوون.

ئێستا ئەوەندە ئازایەتیم هەیە
بڵێم نەخێر کاتێک شتێک هەستێکی ناخۆشم پێدەبەخشێت.

سەختە، بەڵام ڕاهێنانی 
لەسەر دەکەم.

هەرگیز ناچار نیت سێکس 
بکەیت ئەگەر ناتەوێت.

تەنانەت ئەگەر پێشتر سێکست 
کردبێت یان سێکسەکە 
دەستی پێکردبێت.

هەر کەسێک بیەوێت سێکس 
لەگەڵ تۆ بکات، دەبێت یەکەمجار 
داوای ڕەزامەندیی تۆ بکات - کە 
تۆ دەتەویت بیکەیت.

ئەگەر هەر کەسسێک بەبێ 
ڕەزامەندیی خۆت سێکسی 
لەگەڵ کردیت، ئەوە توندوتیژیی سێکسیە.

ئەگەر قوربانیی توندوتیژیی 
سێکسی بوویت، ڕەنگە 
هەستێکی ناخۆشت پێبدات.

قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە متمانەی پێ بکەیت.