سامی قژی ڕەشی درێژی هەیە. سامی لەسەر کورسیی تایەدارە.

سامی

ئەمە چەند ساڵێکی کەم لەبەوبەر
ڕوویدا کە تەمەنم 14 ساڵان بوو.

ئامۆزاکەم 
دەهات بۆ لام.

ڕۆژێکیان کە بە تەنها بوین
ویستمان تەماشای 
فیلمێکی پۆرن بکەین.

من نەمویست ئەو کارە بکەم.

من هەوڵمدا بڕۆم بەڵام
ئەو دەرگاکەی داخست.

فیلمەکەی خستە سەری
و پێی وتم لە تەنیشتی
ئەو دابنیشم.

پێموابوو زۆر پیس بوو.
بەڵام جەستەم لە ڕووی سێکسیەوە کەمێک هەستی بە چێژ دەکرد.

هەرچەندە من نەم دەویست وەها بێت.

بۆچی جەستەم بەو شێوە کاردانەوە دەنوێنێت؟
هەستم بەوە دەکرد سەرم لێ شێواوە.

هەستم بە شەرمەزاری دەکرد.

پرسیاری لێ کردم کە دەمەوێت
 ئەو شتانی ناو فیلمەکە بکەم.

دواتر لە یەک کاتدا 
شێت بووم و ترسام.

هاوارم کرد نەخێر و 
ئەوێم بەجێهێشت.

شەوەکەی، دایکم پرسیاری 
لێ کردم کە بارودۆخم چؤنە.

منیش بۆم باسکرد 
کە چی ڕوویداوە.

دایکم پێێ وابوو کە 
باشم کردوە ئەوێم بەجێهێشتووە.

ئەو لە ئامۆزاکەم توڕە بوو.
بەڵام بەرامبەر من ئاسایی بوو.

ئەگەر خۆت نەتەوێت، 
کەس ناتوانێت ناچارت بکات 
تەماشای پۆرن بکەیت یان 
هیچ کارێکی سێکسی ئەنجام بدەیت.

ڕەنگە زۆر سەخت بێت 
بە خێزانەکەی خۆت یان کەسە 
نزیکەکانت بڵێیت نەخێر.

ناچارکردنی کەسێک بۆ 
ئەوەی تەماشای پۆرن 
بکات توندوتیژیی سێکسیە.

ئەگەر کەسێک ناچارت بکات 
کردەیەکی سێکسی ئەنجام بدەیت 
ڕەنگە هەستێکی ناخۆشت پێببەخشێت.

قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە متمانەی پێ بکەیت.