سێ کەس کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن لەسەر مێزی نانخواردنی ئێوارە.

سەلامەتی لە ماڵەوە

تۆ مافی ئەوەت هەیە لە
 ماڵەوە سەلامەت بیت.

تۆ مافی ئەوەت هەیە سەلامەت
 بیت لەگەڵ ئەو کەسانەی
 لەگەڵیان دەژیت.

ڕەنگە خێزانی خۆت یان 
خەڵکی دیکە بن.

ئەگەر ئەو کەسەی لەگەڵی دەژیت
 کارێکی سێکسیت لەگەڵ بکات کاتێک
 خۆت ناتەوێت، مافی ئەوەت
 هەیە بڵێیت نەخێر!

کەس ڕێگەپێدراو نیە
 ناچارت بکات شتگەلێکی سێکسی
 بکەیت کە پێچەوانەی ویستیی خۆتن.

ڕەنگە زۆر سەخت بێت بە
 خێزانەکەی خۆت یان 
کەسە نزیکەکانت
 بڵێیت نەخێر.

بەڵام هەمیشە مافی ئەوەت هەیە بڵێیت نەخێر.

ئەگەر لە ناوماڵەکەی خۆت قوربانیی
 توندوتیژیی سێکسی بوویت، مافی 
ئەوەت هەیە هاوکاری بەدەستبهێنیت.

قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە
 متمانەی پێ بکەیت.
دەکرێت هاوڕێیەکی ڕاوێژکار
 یان کەسێکی خێزانەکەت بێت.

دەتوانیت پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان بکەیت.

دەتوانن یارمەیت بدەن بۆ ئەوەی
 پەناگەیەکی ژنان بەدەستبهێنیت
 ئەگەر پێویست بوو.

دەتوانیت چانسی ئەوەت هەبێت لە پەناگەی
 ژنان قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت.

دەتوانیت ماوەیەک لەوێ بمێنیتەوە
 ئەگەر پێویستت بە شوێنی سەلامەت بوو.

ئەگەر لە لایەن خێزان یان خەڵکانی
 دیکە کە لەگەڵیان دەژیت هەڕەشەت
 لێکراوە یان ئازار دراویت،
 دەبێت هاوکاریی پەیدا بکەیت.

خەڵک زۆرن کە دەتوانن یارمەتیت بدەن.

مافی ئەوەت هەیە ڕاپۆرتی پۆلیس بدەیت.
تەنانەت ئەگەر کەسێکی خێزانەکەت بێت
 کە هەڕەشەت لێ دەکات یان ئازاری داویت.