ئادەم، کە قژی قاوەییە و بلوسێکی شینی لەبەردایە، تەماشای کامێراکە دەکات.

ئادەم

من ناوم ئادەمە.

لە پرۆگرامێکی
ئیش کار دەکەم.

کاتی خۆی هاوڕێیەکم هەبوو
لە هەمان شوێن کاری دەکرد.
ناوی تینا بوو.

لە ماوەی پشوەکاندا پێکەوە دەچوینە دەرەوە.
هەندێک جار لە هەندێک
کاروباری جیاوازدا یارمەتیی دەدام.

ڕۆژێک، تینا زۆر نزیک
لە من دانیشت لەسەر قەنەفەکە.

وام هەست کرد زۆر نزیکە 
بۆیە من جوڵام.

دوای ماوەیەک
ڕانی نزیک 
کێری گرتم.

بەڕاستی حەزم بەوە نەبوو.

قورس بوو دەنگ 
هەڵبڕم چونکە هاوڕێم بوو.
نەمویست ئەو
توڕە ببێت.

من بە کەسم نەوت
کە چی ڕوویداوە.

ستافی ئەو شوێنەی من لێی دەژیم
وتیان دەبێت تینا بانگهێشتی
ڕۆژی لەدایکبوونەکەم بکەم.

من نەمویست ئەو کارە بکەم.
ستافەکە وتیان ئاخۆ بۆچی!

بەردەوام پێیان وتم دەبێت
ئەو بانگهێشت بکەم.

دوای ماوەیەک، دەست کرد
بە گریان و پێم وتن چی ڕوویداوە.

وابزانم یەکێک لە ستافەکە 
دوای ئەوە قسەی لەگەڵ تینا کرد.
چونکە دوای ئەوە ئیتر دەستی لێ نەدام.

چیتر هاوڕێ نین.

تۆ هەمیشە مافت هەیە بڵێیت
نەخێر ئەگەر کەسێک دەستت
لێ بدات و تۆ حەزنەکەیت 
ئەو کارە بکەن.

ئەگەر هەر کەسێک دەیەوێت
دەست لە تۆ بدات، 
دەبێت پێشتر بزانن 
کە ئەو کارە ئاساییە بەلاتەوە یان نا.

بەمە دەڵێن داواکردنی
ڕەزامەندی - کە تۆ دەڵێیت ئاساییە.

تۆ ناچار نیت بەردەوام بیت لەسەر
 بینینی کەسێک کە وات لێ
 دەکات هەست بە 
ناخۆشی بکەیت.

لەگەڵ کەسێک کە
 متمانەی پێ دەکەیت 
باسی ئەوە بکە چی ڕوویداوە.