دوو کەس کاتێکی خۆش پێکەوە بەسەر دەبەن.

پەیوەندیە باشەکان

لە هەر پەیوەندیەکەدا، تۆ مافی ئەوەت
 هەیە چی وادەکات هەست بە خۆشی بکەیت.

وە چی وادەکات هەست نە ناخۆشی بکەیت.

لە پەیوەندیەکدا، گرنگە یەک
 کەس بڕیاری 
هەموو شتێک نەدات.

دەتوانن پێکەوە
 بڕیار بدەن!

هەندێک جار پەیوەندیەکانمان 
وادەکەن هەست بە خراپی بکەین.

ڕەنگە کەسەکەی
 دیکە گوێ لە قسەی
 تۆ نەگرێت.

ڕەنگە کەسەکەی دیکە کارێک
 دەکات کە تۆ حەزی پێناکەیت.

ئەگەر تۆ لە پەیوەندیەکدایت 
کە وات لێ دەکات هەست بە ناخۆشی
 بکەیت، ڕەنگە پێویست بێت
 قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت.

قسە لەگەڵ کەسێک بکە کە متمانەی پێ بکەیت.

دەکرێت هاوڕێ، خزم،
 ئەندامی ستاف یان ڕاوێژکارێک بێت.

ڕەنگە هەندێک جار پێویستت بە
 هاوکاری و یارمەتی بێت بۆ
 ئەوەی دەنگ هەڵبڕیت.

ناچار نیت لەگەڵ کەسێکدا
 بیت کە وات لێ دەکات هەست
 بە ناخۆشی بکەیت!

مافی ئەوەت هەیە هەست بە باشی
 بکەیت و ڕێزت لێ بگیرێت!